زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی ئەو كەسانەی چوونەتە سعودیە بۆ فەریزەی حەج

تائێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ كەس لەهەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فرۆكەخانەی سلێمانییەوە گەیشتونەتە وڵاتی سعودیە بەمەبەستی فەریزەی حەج.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم  رایگەیاندووە "تائێستا توانیومانە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك خزمەتی حاجیان بكەین و هەموو حاجیانی هەرێمی كوردستانیش كە گەیشتونەتە سعودیە سەلامەتن و ژمارەیان هەزار و ٥٠٠ حاجیە و سەرجەمیان سەلامەتن".

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بڕیارە سبەی یەكەم كاروانی ئەو كەسانەی هەرێمی كوردستان لەشاری مەدینەوە بگاتە شاری مەككەی پیرۆز، تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەش، ئامادەكارییەكی تەواویان كردوە بۆ پێشوازیكردن لەو كەسانەی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە، تا رۆژی چوارشەممەش سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە هەرێم دەگەنە وڵاتی سعودیە.



PM:08:24:20/06/2022