ڤیدیۆ.. هێزێکی ئەمنی تورکیا بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هەڵدەکوتنە سەر گوندێک و سوکایەتی بە خەڵکەکەی دەکەن

ڤیدیۆیەک بڵاودەکرێتەوە هێزێکی تایبەتی ئەمنی تورکیا لە شاری وان دەچنە سەر گوندێک و سوکایەتییەکی زۆر بە خەڵکەکەی دەکەن.

لەو ڤیدیۆیەدا کە لە تویتەر چالاکوانانی باکوری کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، هێزێکی تایبەتی تورکیا لە شاری وان دەچنە سەر گوندێک و بە سووکایەتییەکی زۆر و تەقەکردنەوە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی دەستگیر دەکەن.

لێرەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..

ئەو هێزە سووکایەتی بەخەڵکی گوندە دەکەن و شەق لە ژنێک هەڵدەدەن و بەتەقەکردن کەشێکی پڕ ترس لە ناو خەڵکی گوندەکەدا دروستدەکەن.




AM:02:53:21/06/2022