وەزیری سامانە سروستییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەنزینی ٦٩٠ دیناری ته‌نها بەسەر ته‌کسیه‌کان و پاس و گواستنه‌وه‌ی گشتی دابەشدەکرێت، چونکه هه‌میشه زیاتر خه‌ڵکی بێده‌رامه‌ت ئه‌و جۆره گواستنه‌وه‌یه به‌کاردێنێت، به‌ڵام به‌نزینی ٨٠٠ دیناری هه‌موو خه‌ڵکی دیکە دەتوانێت سودمەند بێت".
کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" خواستی به‌نزین بۆ هه‌رێم له‌نێوان پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتره ڕۆژانه، وه‌کو پاڵاوگه ته‌نها پاڵاوگه‌ی کار و پاڵاوگه‌ی قه‌یوان هه‌یه که دوو کۆمپانیان له هه‌رێم، ٢٥ هه‌زار ته‌ن Crude oil -کرۆت ئۆیل ده‌ده‌ینه پاڵاوگه‌ی کار بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند جۆره سوته‌مه‌نیه‌ک بۆ وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌وانه دیزل و گازۆلین ، ئه‌و ٢٥ هه‌زار به‌رمیله یه‌ک ملیۆن به‌رهه‌می به‌نزینمان بۆ دابین ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنێکی ترمان هه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد که ئه‌وانیش یه‌ک ملیۆن و ٢٥٠ هه‌زار لیتر دابین بکه‌ن، به‌ڵام له یەک بۆ پێنج وه به‌هۆی هه‌ندێک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که پاڵاوگه‌ی کار بۆ هه‌رێم دابینی ده‌کات له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ڕاگیراوه، هه‌تا نزیکه‌ی ٦ی مانگ که ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رکرا وه‌کو پاڵاوگه ٦٤٨ هه‌زار لیتر بۆمان ده‌هات ٧ی مانگیش یه‌ک ملیۆن و چاره‌کێک جارێکی تریش ئه‌وه‌یان ڕاگرت به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق خۆشی پێویستی بابه‌تی به‌نزینه له‌و ماوه‌یه‌دا له یەک بۆ پێنج هه‌تا ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ک ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار لیتر بۆ هه‌رێم هاتووه وه‌کو به‌رهه‌می عێراق له‌وماوه‌یه ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی پشتی پێبه‌ستراوه".
وتیشی" چوارسەد دینارمان بۆ هەر لیترێک بەنزین پاڵشتی کردووه له‌پێناو ئەوەی نرخی لیترێک به‌نزین له‌جیاتی ١٢٠٠ دینار ببێته ٨٠٠ دینار، پێشبینی ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بتوانیین کێشه‌ی سه‌ره‌ی بابه‌تی به‌نزینی نۆرماڵ نه‌مێنێت".