ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازێكی نوێ بۆ چارهسهرى نرخ و كوالێتى بهنزین ئاراستهى سهرۆكى حكومهتی هەرێم دهكات و دەڵێت" کۆمپانیای( یۆپی هەنی وێڵ) ئەمریکی کارەکانی پاڵاوگەی لانازی تەواوکردوە، ئێستاش دەتوانێت بە بەرزترین کوالێتی نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزین ڕۆژانە بەرهەم بهێنێت".
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" کۆمپانیای( یۆپی هەنی وێڵ) ئەمریکی کارەکانی پاڵاوگەی لانازی تەواوکردوە، ئێستاش پاڵاوتگەکە دەتوانێت بە بەرزترین کوالێتی نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزین ڕۆژانە بەرهەم بهێنێت، بڕیارە لە سێ ڕۆژی ئایندەدا ئەم بڕە بەنزینە بە بازرگانی بخرێتە بازاڕەوە، پاڵاوگەکە بەنیاز بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پاڵاوگەیە، بەنزین بە نرخی بۆرسەی جیهانی ناکڕێت تاوەکو بەنزین بە نرخی بازرگانی بفرۆشێت، نەوتی سوریا دەکڕێت بەنرخێکی هەرزان لەگەڵ نەوتی عەینزالەدا دەیپاڵێوێت، ئەگەر نەوت لە پاڵاوگە بێ مۆڵەت (پێ لەقە)ی ناوچە کاشێی دهۆک ببڕدڕێت و کە نە بەنزین و نە گازوایلێکی باش بەرهەم ناهێنێت، ئەوا بەرهەمی بەنزین زیاد دەکات.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا عەلی حەمە ساڵح داوا دەکات، کە ئەم بەنزینە بەنرخی پشتیوانی بدرێتە هاوڵاتیان و کۆتایی بە گرفتی نرخ و کوالێتی بەنزین بێت.