كازمی: زۆربەی بڕگەكانی رێككەوتنی عێراق- چین جێبەجێكراون


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی لە دوو ساڵی رابردودا فراوانكردنی وەبەرهێنان، زیادكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بواژنەوەی ئابوری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەی كردوە بە بنەمای كاری خۆیی، بۆیە لە داهاتویەكی نزیكدا هەمو بڕگەكانی رێككەوتنی عێراق و چین دەخاتەبواری جێبەجێكردنەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاندووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردودا سەرەڕای بونی دەیان تۆمەت كە ئاڕاستەی حكومەت كراون، بەڵام ئەوان بەرپرسیاریەتییان هەڵگرتوە و كاریان بۆ بوژانەوەی ئابوری كردوە، لەوانەش دروستكردنی هەزار خوێندنگە لە هەموو عێراق كە بەشێكە لە رێككەوتنی عێراق و چین، لەماوەی داهاتوشدا هەموو رێككەوتنەكە دەكەوێتەبواری جێبەجێكردنەوە.

كازمی ئاماژەی بەوەكردوە "سیاسەتی دەرەوەی عێراق بریتییە پاراستنی ئارامی ناوچەكە، چونكە نائارامی كاریگەری مەترسیداری دەبێت، بۆیە بەغدا پابەندە بە سیاسەتی هاوسەنگی و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی خۆی، ئەویش لەرێگەی فراوانكردنی وەبەرهێنانی بیانی كە لەو ئەركەدا باوەڕی وایە سەركەوتوو بوون".



PM:07:55:21/06/2022