"کچێکی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ دوای یەک مانگ لە شوکردنی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا"

دوێنێ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن (١٦) ساڵ دوای یەک مانگ لە شوکردنی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێکی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (سروە کەمال)ی تەمەن (١٦) دوێنێ سێشەممە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند" سروە کەمال مانگی ڕابردوو پێچەوانەی ویستی خۆی و لەژێر گوشاری دایک و باوکی ناچار بووە شوو بکات". 

تەرمی سروە کەمال ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەقز کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


PM:01:45:22/06/2022