بۆ ماوەی دوو هەفتە ئینتەرنێت دەوەستێت


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی كە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، بۆ ماوەی چوار كاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێكدا بۆ كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت رایگەیاندووە، بەبۆنەی تاقیكردنەوەكانی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتیەكانی قۆناغی ئامادەیی بەپێی خشتەی دیاریكراو، بڕینی كاتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت جێبەجێ دەكرێت لەكاتژمێر ٦.٣٠ خولەك تاوەكو١٠.٣٠ خولەكی بەیانی.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم بڕیارە لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی گزی (غش)ی خوێندكارانە كە پاڵپشتی سەرەكیان بەكارهێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە، هەروەها خزمەتێكی گەورەی كۆمەڵگە و پاراستنی مافی گشتی خوێندكاران و هەستكردنێكی گەورەی بەرپرسیارێتیە بەرامبەر بە حكومەتی هەرێم.



PM:09:06:22/06/2022