بارەگای بارزانی سەبارەت بە دۆخی عێراق هۆشداری دەدات

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت" تا سەدرییەكان لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی بن، عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت". 

عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێكدا رایگەیاندووە" ئەوەی پێتان دەڵێم دێتەوە بیرتان، عێراق سەقامگیر نابێت تا سەدرییەكان لە دەرەوەی یارییەكە بن، بەوردی بیربكەنەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەن، ئەوەی هەندێك دەیكەن خۆكوژییە". 

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، هەر هەمان ڕۆژ محەمەد حەلبوسی لە تۆمارێکی ڤیدۆیی کە بڵاوکرایەوە دەستلەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد.


AM:12:02:24/06/2022