گۆڕان بە مەرج رازییە
لەسلێمانی یەكێتی لەدەرەوەی كۆرسەكەیە
ئێوارەی ئەمرۆ شاندی دانوستانكاری گۆڕان‌و لیستی خزمەت كۆبوونەوەو پاشان سەبارەت بە پێشنیارەكەیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییان سازكرد. گۆڕان بەمەرج پێشنیارەكەی قبوڵەو یەكێتیش تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لیستی خزمه‌ت له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی، د. محەمەد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پێشنیاری دوساڵ بە دو ساڵمان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی به یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خستوەتە بەردەستی یەکێتی نیشتمانی و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئەو لایەنەین.
وتیشی:" ئەگەر هاتو یەکێتی نیشتیمانی وەڵامی پێشنیارەکەی ئێمەی نەدایەوە یاخود قبوڵی نەکرد، ئەوا لای خۆمانەوە ئەندامانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەرپشک دەکەین لە دەنگدان بە هەر کاندیدێک".
لای خۆشیەوە د.ئاکۆ حەمە کەریم، ئەندامی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان، وتی : "پۆستی پارێزگاری سلێمانی به ئیستحاقی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵام لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رەچاوکردنی ئەو هەلومەرجەی کە لە ئێستادا هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت و بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكه، لای خۆمانەوە بە پێشنیارەکەی لیستی خزمەت رازی بوین، بەڵام بەمەرجێک دوساڵی یەکەم بۆ بزوتنەوی گۆران بێت و کاندیدی بزوتنەوەکەش بۆ پارێزگاری سلێمانی تەنها د.هەڤاڵ ئەبوبەکرە".
هاوكات د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د داوای‌کرد: یه‌كێتی به‌و داوایە رازی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چی تر دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به كراوه‌یی نه‌هێڵرێته‌وه خه‌ڵك له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێ نه‌بن، ئەگەرنا ئەندامەکانیان لە ئەنجومەنی پارێزگا سەرپشک دەکەن لە بڕیاردان.
نیوهرۆێ ئه‌مرۆش له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامی و یه‌کێتی، له کۆنفرهیکی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی رایگه‌یاند" ئێمه پێمان باشه له‌م هه‌لومه‌رجه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌کیتی نیشتمانی کوردسستان بێت".وابڕیاریشه ئه‌مشه‌و یه‌کێتی وه‌لآمی کۆتایی لایه‌ن ئیسلامییه‌کان بداته‌وه.
PM:09:11:03/08/2014