سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له راگه‌یه‌ندراوێكدا
له‌باره‌ی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆ له‌لایه‌ن خوێندكارێكه‌وه دڵنیاییدەدات له‌وه‌ی،
پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٨ی حوزەیران، ئه‌نجومه‌نی
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌داخه‌وه كاتژمێر ٨:١٥ خوله‌كی به‌یانی خوێندكارێكی
زانكۆی سۆران هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ئۆفیسی ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین
له هه‌ولێر و دێی نوێی زانكۆ، كه ماڵی مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی لێیه.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، رووداوه‌كه
له ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه، ئه‌مڕۆ
هه‌مان خوێندكار هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئۆفیسی پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی
یاسا و ماڵی پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه خان مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ندازیاری، له ئه‌نجامدا
هه‌ردووكیان دەکوژێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕایگەیاند "دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، پڕۆسه‌ی خوێندن
به‌ردوام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی
وردن له‌م ڕووداوه كاره‌ساتباره بۆئه‌وه‌ی تاوانبار به سزای یاسایی بگه‌یه‌ندرێت".