بارزانی: ئەوەی لەشەنگال كەمتەرخەم بووە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان رایدەگه‌یەنێت لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه له به‌رامبه‌ر به‌رگریكردن و پارستنی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ڤه‌ری شنگال كه‌مته‌رخه‌م بوون.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ شێخی ئێزدییه‌كان كرا كه ئه‌مڕۆ به یاوه‌ری وه‌فدێك سه‌ردانیان كردبوو تا له‌باره‌ی باروودۆخی ئێستای شنگال پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارزانی له دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ تا ده‌رگه بۆ خه‌ڵكی شنگال بكرێته‌وه كه شانبه‌شانی پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆریستان بكه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ماوه‌ی دوو مانگه پێشمه‌رگه به ئیمكاناتی كه‌مه‌وه به‌رگری له كوردستان ده‌كات و حكومه‌تی عێراق و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له شه‌ڕی دژی تیرۆردا یارمه‌تی كوردیان نه‌داوه و نه‌یانهێشتووه چه‌ك بۆ به‌رگری كردن له خۆی دابین بكات.
PM:02:45:04/08/2014