"ئاماری قوربانیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە سوریا زیاتر (٣٠٦) هەزار کەسە"

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی (١١) ساڵی ڕابردوودا ئاماری قوربانیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە وڵاتی سوریا زیاتر (٣٠٦) هەزار کەس بووە". 

میشێل باچێلێت، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە مانگی ئازاری ساڵی (٢٠١١)ەوە تا ئێستا ٣٠٦ هەزارو ٨٨٧ هاوڵاتی مەدەنی لە سووریا کوژراون، کە ئەمەش بەرزترین خەمڵاندنە". 

ئەوەشی خستەڕوو، قوربانییەکان لە جەنگدا کوژراون، نەک ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی یان دەستڕاگەیشتن بە خۆراک یان ئاوی پاک گیانیان لەدەستدا بێت. 


PM:10:51:28/06/2022