پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" (٤٦) بەنزینخانەی دیکە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران".
راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند" بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان و له بهرامبهر دەستکاریکردنى كوالێتی بهنزین، لە ماوەی دوو هەفتەدا (٤٦) بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".
ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (١٢٢) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا سێ بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتی، ناوەکانیان بڵاودەکەنەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:
یەکەم/ بەنزینخانەی فیرارى
دووەم/ بەنزینخانەی هیوا/ تەیراوە
سێیەم/ بەنزینخانەی رۆڤا