ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زیاتر دوو هەرزار كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزارو ٩٥٢ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٧٢٠) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لە عێراق كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٦١٤ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٢٤٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٤٧٩ كەسیان چاكبونەتەوە.