وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی کار دەڕەخسێنێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە بۆ پیشەی (پاسەوان) .

ئەمڕۆ هەینی ١ی تەموز، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک هاوڵاتیی هیە لە ڕەگەزی نێر.

  دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:  

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

پێشکەشکاری بەڕێز پێش ئەوەی فۆرمەکە پڕکەیتەوە بەووردی ئەم خاڵانەی خوارەوە بخوێنەرەوە

مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بێت.

مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.

مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.

مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لە نێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.

پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کەلەفۆرمەکەدا پڕی دەکاتەوەو دەبێت بەدۆکیومێنت و(بەڵگەنامە)بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە.

گەرزانیارییەکانی ڕاست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە
.

سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بەڕەنوسی ئینگلزی بنوسە.

پاش ووردبینی کردن بۆفۆڕمەکان، دەرکەوت بەهەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندنت لە دەست دەچێت.

پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوەو کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییەو کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.

پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022

.

كلیك بكە ...



PM:10:18:01/07/2022