گەنجێکی تەمەن (١٨) ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی گەنجێکی تەمەن (١٨) ساڵی بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (سەرکەوت حاتم حەمەخان ) لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٤) دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕوونیشیکردەوە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ باوکی لە ناوچەی پیشەسازی لە دوکانی تۆڕنە کاری کردووە لە کاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە. 


AM:10:21:02/07/2022