هێمن هەوارامی: ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچێت

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان دوایین زانیارییەکان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات‌ و دەڵێت" ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچێت". 

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەستەمە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت‌، تائێستا لایەنەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارابكرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، عەیبەیەكی گەورەیە بۆ هەموو حزبە سیاسییەكان‌ و فراكسیۆنەكان كە نەتوانن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت. 


PM:12:06:02/07/2022