لەبارەی دەستکاریکردنی نرخی دۆلارەوە بانکی ناوەندی روونکردنەوە دەدات


لەبارەی ئەو مشتومڕەی لە نێو پەرلەمانی عێراقدا لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە ئاردایە، بانکی ناوەندی رایگەیاند " ئەو بابەتە بە سیاسیەتی نەختینەی وڵاتەوە هەیە."

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە دەستکاری نرخی دۆلار بکرێت و رایگەیاند" ئێستا هیچ بیانوویەك نییە بۆ گۆڕانکاریکردن و دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار".

لە درێژەی لێدوانەکیدا وتیشی " دابەزاندنی بەهای دۆلار پەیوەندی بە بازاڕەوە هەیە و ئەگەر دایبەزێنین ئابووری وڵات دووچاری داڕمان دەبێت و ئەو بابەتە پەیوەستە بە سیاسیەتی نەختینەی وڵات".

لەبارەی بەرزبوونەوەی پارەی یەدەکی عێراقەوە، عەمار خەلەف دەڵێت " یەدەگی دراوە بیانییەکان زیاتر لە ٧٠ ملیار دۆلارە و پشبینیش دەکەین تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٩٠ ملیار دۆلار".



PM:10:40:02/07/2022