ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زیاتر دوو هەرزار كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣٦٤ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکرا و (٩٨٦) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لە عێراق كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٥٦ هەزار و ٢٦٤ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٢٤٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣١١ هەزار و ٢٩٨ كەسیان چاكبونەتەوە.