بە تەمەنترین ژن لە هەرێمی كوردستان ژنێکی ئێزدییە

بە تەمەنترین ژن لە عێراقدا ژنێکی ئێزدییە، کە تەمەنی (١٣٥) ساڵە و تا ئێستا لە ژیاندا ماوە. 

بەپێی ناسنامە و بەڵگەنامەكان کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕەوشێ قاسم حسێن ژنێکی ئاوارەی ئێزدییە و تەمەنی (١٣٥) ساڵە، دوای ھاتنی داعش ناوبراو ئاوارەی دھۆك بووە و لە ناو یەکێک لە چادرەكانی كەمپی كەبەرتوو ژیان بەسەردەبات. 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

رەوشێ قاسم، خەڵكی كۆمەڵگەی بارێی سەر بە قەزای شەنگالە، ئەو دووجار ھاوسەرگیری كردووە و نزیكەی (٣٠٠) منداڵ و نەوەی ھەیە، ناوبراو ئاوارەی شەنگالە لە سنووری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆك.


AM:11:02:04/07/2022