به‌رپرسی گشتی هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردسستان، جوان ئیبراهیم رایگه‌یاند" یه‌ک پێشمه‌رگه له ره‌بیعه نه‌ماوه‌و ته‌نها یه‌کینه‌کانی پاراستن گه‌ل ته‌لکۆچه‌ر(ره‌بیعه) ده‌پارێزن.
به‌رپرسی ئاسایشی ته‌لکۆچه‌ر نازیز حه‌سه‌ن که له‌به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ره به فراتنیوزی راگه‌یاند" له کاتژمێر 14:00 ی دوا نیوه‌رۆوه یه‌ک پێشمه‌رگه‌ش له ره‌بیعه نه‌ماوه و ته‌نها هێزه‌کانی YPG ره‌بیعه ده‌پارێزن" .
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی له ماڵپه‌ڕی رووداوی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان که گوایه ته‌لکۆچه‌ر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گیراوه‌ته‌وه وتی" ئه‌و هه‌واڵانه به ته‌واوه‌تی دوورن له‌راستی و هیچ بنه‌مایه‌کی راستیان نییه".
ئاژانسه‌که باس له‌وه ده‌کات که شه‌ڕڤانانی YPG به ته‌واوه‌تی ده‌روبه‌ری چه‌ته‌کانی داعشیان گه‌مارۆداوه و هه‌ندێک ماوه که ئارامی بۆ ره‌بیعه بگه‌ڕێته‌وه و شارۆچکه‌که به ته‌واوه‌تی له چه‌ته‌کانی داعش پاک بکرێته‌وه .