بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر كەمكردەوە.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە باس لەوەکراوە" به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بەشێوەیەکی بەرچاو، ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان تا كاتژمێر (٢:٠٠)ی پاشنیوه‌ڕۆ كه‌مكرایه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٢ به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەقی نوسراوەکە: