گەنجێکی دیکە لە کاتی مەلەکردن خنکا

لەسەراوی سوبحان ئاغا لەکاتی مەلەکردن گەنجێک خنکاو، تەرمەکەشی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کراوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێک بەناوی "ڕاوێژ بورهان خەلیفە کەریم گرێزەی " لەسەراوی سوبحان ئاغا لەکاتی مەلە کردن خنکا و تەرمەکەی لەنەخۆشخانەی شەهید شەوکەتە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە لەوەرزی هاوین و بەهاردا گەشتیاران بەهۆی گەرما و بە مەبەستی گەشتکردن، ڕوو لە ئەو ناوچە گەشتیارییەانە دەکەن کە ئاوی لییەو هەر بەو هۆیەشەوە ساڵانە چەندین، هاوڵاتی گیانلەدەستدەدەن.


 



PM:06:23:04/07/2022