دەستەی وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت، حكومەتی بەریتانیا دەیەوێت زانكۆیەك لە شاری هەولێر بكاتەوە و زانكۆكەش دەبێتە گەورەترین ناوەند لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
دەستەی وەبەرهێنان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٤-٧-٢٠٢٢ د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستە پێشوازی لە دێیڤد ھەنت كونسڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر كردووە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و لەندەن كرا لەبواری وەبەرھێنان و بازرگانیدا.
بەپێی راگەیەنراوەكە كونسوڵی بەریتانیا پێشنیازی كردنەوەی زانكۆی لەندەنی ئاڕاستەی سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان كردووە كە لەلایەن وەبەرھێنەرێكی كوردستان داوایان كراوە زانكۆكە لە ھەولێر بكرێتەوە و زانكۆكەش دەبێتە گەورەترین ناوەند لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان ھەنگاوەكەی كونسڵی بەریتانیا و لایەنی جێبەجێكاری بە گرنگ و پێویست ناوبردووە بەتایبەتی وەبەرھێنان لە سێكتەری پەروەردە و خوێندن.
زانكۆی لەندەن لە ساڵی ١٨٣٠ دامەزراوە و یەكێكە لە گەورەترین ١٠ باشترین زانكۆكان لە بەریتانیا.