کارەبای نیشتیمانی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان کاتژمێرێک زیاد دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکەد، لە ڕۆژانی جەژندا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان زیاد دەکات.  

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "لە ڕۆژانی جەژندا بەشێكی زۆری فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندە بازرگانییەكان كارەبای نیشتمانی بەكار ناهێنن، ئەو بڕە كارەبایە بۆ تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە و دەدرێتەوە هاووڵاتییان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر ناوچەیەك ١٧ كاتژمێر كارەبای پێبدرێت، بۆ ڕۆژانی جەژن دەتوانرێت یەك كاتژمێر، یان زیاتر كارەبای نیشتمانی زیاتریان پێ بدرێت."  

 

 



PM:06:27:07/07/2022