پلەی گەرمای یەكەم رۆژی جەژن رادەگەیەنرێت


سبەینێ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما یەك تا سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی ٤٨ كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە..

ئەمڕۆ 8- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور , لە هەندێك ناوچە بە تایبەت ناوچەكانی باشور تۆزێكی سووك دەبێت  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات و باشوری خۆرهەڵات 
مەودای بینین / ( 8 - 10) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە 
سبەی 9- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
 پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی ( 1 تـــا 3 ) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات  
مەودای بینین /  ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 43، سڵێمانی : 42، دهۆك : 41، كەركوك :46، هەڵەبجە : 43، سۆران :42، راپەرین : 41، گەرمیان : 46).



AM:10:00:08/07/2022