قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بە بۆنەی جەژنەوە بڵاوکردەوە

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان کرد.

 ئەمڕۆ هەینی ٨ی تەمووز، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی، جەژنی قوربان لە هەموو خەڵکی کوردستان و موسڵمانانی دونیا پیرۆز بێت و هەموو ڕۆژێکتان وەک جەژن پڕ لە شادی بێت. بە هیوام حاجییانی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی و سەرکەوتوویی بگەڕێنەوە ناو خێزان و کەس و کاریان.

تکا دەکەین لە ڕۆژانی گەڕان و گەردن ئازادی، هەموو لایەک بە وریاییەوە خۆتان لە پەتا و نەخۆشییە گوازراوەکان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.


جارێکی تر پیرۆز بێت.




PM:11:14:08/07/2022