بەهۆی كێشانی جگەرەیەك، دوو برا گیانیان لەدەستدا


پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوو برا لە كاتی گواستنەوەی تانكەری سووتەمەنیدا، بەهۆی كێشانی جگەرەیەكەوە گیانیان لەدەستدا.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ شەممە ٩-٧-٢٠٢٢  رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلار دووبرا كە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ بووە، لەكاتی دەرهێنانی بەنزین لەنێو تانكەرەكەیان بەهۆی زۆری غازی ناو تانكەرەكە و كێشانی جگەرە لەلایەن یەكێك لە دوو برایەی گیانیان لەدەستداوە، تانكەرەكەیان تەقییەوە و هەردووكیان لەنێو تانكەرەكەدا گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردوە "ئەو دوو برایەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەكانی مەڵبەند عەبدوڵا ڕەشید لەدایكبووی 1991 و ئازەر عەبدوڵا  ڕەشید لەدایكبووی 1998 دانیشتووی قەزای كەلار، دوای دەرهێنانی  تەرمەكان بەمەبەستی توێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كران".



AM:10:17:09/07/2022