ڤیدیۆ.. ئەحمەد خەلیل جەژنانەی خۆی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد ئەحمەد خەلیل نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (زاڵم) بڵاوکردەوە. 

ئەحمەد خەلیل، لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب گۆرانی (زاڵم)ی بڵاوکردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن خۆیەوە نوسراوە، ئاریۆس كاری میكس و ماستەرینگ و تۆماركردنی بۆ ئەنجامداوە.
بەرهەمە نوێکەی ئەحمەد خەلیل، یەكەمین کارێتی كە لە مساڵدا بڵاویبكاتەوە، كۆتا بەرهەمی لە ساڵی رابردوو بەناوی (تۆبە) بڵاوكردەوە، كە لە ئێستادا (٧٠٠) هەزار بینەری لە كەناڵی یوتوب هەیە.

ئەحمەد خەلیل لە ساڵی (١٩٨٣) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی (٢٠١٢) دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.


PM:02:25:09/07/2022