عامری: بەشداری پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ناکەین

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت" بڕیاری خۆمان داوە و بەشداری حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەین". 

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەواڵێک لەلایەن دەزگا میدیاییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە و باس لەوەدەکەن کە رکابەری توندە لە نێوان من و چەند کەسایەتییەکی دیکە هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە". 

عامری جەختیش دەکاتەوە، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نیم و كاندیدبوونیشم ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌، چونکە ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ یه‌كڕێزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیارمانداوه‌ به‌شداری هیچ حكومه‌تێك نه‌كه‌ین له‌ داهاتوودا. 


PM:06:46:11/07/2022