هەولێر؛ لە جەژن ١٥٨ هەزار گەشتیار روویان لەو شارە كردووە


لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر لە ١٥٨ هەزار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەولێر كردووە.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا ١٥٨  هەزار و ٨٨٣   گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەولێر كردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، لەرۆژانی جەژندا ٤١ تاوان تۆماركراوە، ٣٦ تاوان ئاشكراكراوە، ٥ تاوانیش لە ژێرلێكۆڵینەوەدایە. 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساكانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، ١٤ رووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا ٦ كەس برینداربون و ٣ كەسیش گیانیان لەدەستدا.

    



PM:10:11:12/07/2022