پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەک بە تاوانی کوشتی باوکی خۆی دەستگیرکرا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و ده‌ركه‌وت، كه‌سێك گولله به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، پاش گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێر گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی لیوا كاوه غه‌ریب فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، تیمێكی كاركردن له ئه‌فسه‌رێكی به‌شی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی فه‌یله‌ق و ئه‌فسه‌رێكی به‌شی هه‌واڵگری پێكهێندرا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه، توانرا له ماوه‌ی (٤٨) كاتژمێردا له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیربكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بکوژەکە كوڕی كوژراوه‌كه‌یه و له دانپێدانانه سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا، هۆكاری تاوانه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی پاره و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، له ناوچه‌یه‌كی نزیك له روداوه‌كه‌ش ئه‌و چه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدرابوو دۆزراوه‌ته‌وه".