"پێدانی قەرزی بچووک بە هاوڵاتییان دەستپێدەکاتەوە"

بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاری ھەرێم رایدەگەیەنێت" داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پێدانی قەرزی بچووک بە ھاوڵاتییان دەستپێبکاتەوە". 

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند" بڕیاردراوە کە جارێکی دیکە قەرزی بچووک دەستپێبکاتەوە، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبووینەوە و ئەوان باسیان لەوەکرد دوای جەژن ھەڵسەنگاندنی دەستپێکردنەوەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان تەواو دەبێت ئەوکات بڕیاری لێدەدەن".
ئارام ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکردووە، پارەی پێویست لەبەردەست ھەیە کە ئەویش پارەی گەڕاوەیە ھی ئەو قەرزەی پێشتر بە گەنجان دراوە، کە (٥٣) ملیار گەڕاوەتەوە و نزیکەی (٢٢) ملیاریش ماوە، ئەوانیش لەکاتی خۆی دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەمجارە میکانیزمی پێدانی قەرزی بچووک جیاواز دەبێت لە وەی پێشوو، ھاوکات رێنمایی نوێی بۆ دەردەکرێت. 


AM:12:02:14/07/2022