بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گوندی هۆرێن دوو ماتۆرسکیل خۆیان بەیەک
داکێشاوە و شۆفێری یەكێك لە ماتۆڕسكیلەكان گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكە بە سەختی
برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
بڵاویکردەوە "شەوی رابردوو لە سنوری ناحیەی مەیدان لە گوندی هۆرێن دوو ماتۆر
سکیل خۆیان بەیەکدا کێشاوە و شۆفێری یەكێك لە ماتۆڕسكیلەكان گیانی لەدەستداوە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە"شۆفێری
ماتۆرسكیلەكەی دیكەیان بە سەختی برینادربووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی
نەخۆشخانەكراوە".
سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانەكەش هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاد "یەکێک لەماتۆڕسكیلەكان لە سەرتەكەوە
هاتووە و ئەوەی دیكەیان بەپێچەوانەوە لەنزیك گوندی هۆرێن ەوە هاتووە و پێكدادان لە
نێوانیاندا روویداوە، بەمەبەستی زانینی هۆكاری رووداوەكەش، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە
لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە".