پلەکانی گەرما سبەینێ هەینی زیاتر بەرز دەبنەوە

کەشناسێکی شارەزای بواری کەشناسی ڕای گەیاند "سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و کەشوهەوا گەرمتر دەبێت". 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند  ١٤ی  تەمووز، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و لەئەنجامی چالاکتربوونی نزمەپاڵەپەستۆی گەرما کەش زیاتر ڕوو لەگەرمبوون دەکات و پلەکانی گەرما بەڕوارد بە ئەمڕۆ ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزتردەبێتەوە.  

ئەو شارەزایە لە بارەی پلەی گەرمی شارەکان بەم شێوەیە پیشبینی دەکات:

پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن، ( سلێمانی ٤٤ بە ٣٠، ھەولێر ٤٧ بە ٣٢ پلە، دھۆک ٤٥ بە ٣٠ پلە، ھەڵەبجە ٤٦ بە ٢٩ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣٣ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٧ بە ٣٣ پلە، لەناوچەکانی باشوری ئیدارەکەدا ٤٨ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٣٢ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٢٩ پلە دەبیت.  



PM:05:20:14/07/2022