کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا

پسپۆری بواری کەشناسی عێراق، سادق عەتیە، پێشبینی کردووە، هەینی  پلەکانی گەرما و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

سادق عەتیە لە پۆستێکدا رایگەیاندووە، "لوتکەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق لە کۆتایی مانگی تەمموز (٧) و سەرەتای مانگی ئاب (٨)ی هەموو ساڵێکە".

هەروەها دەشڵێت " بە گشتی، لە ماوەی ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا (٩) دا لە باكووری عێراق، پلەكانی گەرما دەست بە نزمبوونەوەی دەكەن و كەش و هەوا مامناوەند دەبێت،  لە هەمان مانگ کۆتاییەکەی ئەودوای ناوچەکە پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە".

لە رۆژانی جەژنەوە پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو تا ئێستا بەردەوامە.




PM:03:25:15/07/2022