ڤیدیۆ.. شاکیرا سەمایەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

شاکیرا گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو، تۆمارێکی ڤیدیۆی نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات. 

شاکیرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)، گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردۆتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ناوبراو سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات، کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 

شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌ دایکبووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکار و گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.

شاکیرا پێشتر لەگەڵ پێكی یاریزانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا و دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی نێوانیان، جیابوونەوەیان راگەیاند.


AM:10:11:16/07/2022