لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بادین و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بایدن جەختیکردۆتەوە کە واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه عێراق سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو و سه‌ركه‌وتوو بێت به سه‌روه‌رییه‌كه‌یه‌وه، كه ئه‌مه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
لەراگەیاندراوێکدا کە دوای کۆبوونەوەی جۆ بایدن و مستەفا کازمی بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بایدن و كازمی له دیداره‌كه‌یاندا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه،" به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژیش له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی به‌رده‌وام ده‌بن، تا جارێكی دیكه داعش سەرهەڵنەداتەوە".
لە کۆبوونەوەیەدا کە کەمێک لەمەوبەر لە سعودیە سازکراو کۆتایی هات " كازمی و بایدن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌رێمی گفتوگۆیان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان په‌ره‌پێبده‌ن، پشتیوانی سه‌روه‌ری عێراق بكرێت و خاكه‌كه و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بپارێزرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو وڵات پابه‌ندی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كه‌یان بن".
لە راگەیاندنەکەدا باس لەوەشکراوە کە هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كردووه‌ته‌وه كه پێویستییه‌كی ئیراده‌ی گه‌لی عێراقه‌و، ده‌بێت " رێز له دیموكراتی عێراق و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگیرێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش دووپاتی كرده‌وه، واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه عێراق سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو و سه‌ركه‌وتوو بێت به سه‌روه‌رییه‌كه‌یه‌وه، كه ئه‌مه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
لە بارەی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیەوە، لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" بایدن و كازمی دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی ده‌بن، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوكارییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، كه په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ئه‌منی ده‌گرێته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش دڵنیایی داوه، له‌سه‌ر پشتیوانییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ عێراق له جه‌نگی دژی تیرۆر، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، عێراقێكی به‌هێز توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رگری له‌خۆی بكات، ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
هەروەک هاتووە " بایدن له دیداره‌كه ستایشی عێراقی کردووە كه هاووڵاتییه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، به تایبه‌تی ئه‌و ژن و منداڵانه جارێكی دیكه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یان پێده‌درێته‌وه له سووریا بگه‌ڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كدارانی داعش دادگایی بكرێن، واشنتن پێشوازی له‌و هه‌وڵه ده‌كات".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی بۆ عێراق هه‌بووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی و چاره‌نووسساز بووه بۆ تێكشكاندنی داعش به ته‌واوه‌تی.
له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بایدن و كازمیدا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی هه‌رێمایه‌تی بۆ عێراق كراوه، به‌تایبه‌تی ئاسانكاری بۆ په‌یوه‌ندی و درووستكردنی متمانه له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
لە زاتری بایندیشەوە، هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی عێراق به‌هه‌ند وه‌ر‌گیراوە، كه رۆڵی هه‌بووه له سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌مدواییانه له‌نێوان عێراق و ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی كه‌نداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی كاره‌با به نرخێكی گونجاو كراوه، یارمه‌تیده‌ری عێراق ده‌بێت.
" ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری عێراق ده‌كات، تا به سیستمی ئابووری جیهانی و ناوچه‌كه ببه‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقی هه‌بێت". ( لە راگەیاندنەکەدا هاتووە).
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیداره‌كه‌یاندا جه‌ختیان له گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه، هاوكات باسی گه‌شه‌ی ئابووری عێراقیش كراوه، له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ژینگه، به تایبه‌تی ئاسایشی ئاو، هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان له‌سه‌ر فروانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان كردووه، له كه‌رتی وزه و چاكسازیی ئابووری.
بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا، پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی عێراق كردووه، كه گفتوگۆیان له‌نێوان ئێران و سعودیه له به‌غدا رێكخستووه، ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییه به ئه‌رێنی نرخاند، به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه له رووی ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیر ده‌بێت، له‌سه‌ر به‌ستی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوبه‌شی و هاوكاری، خۆشحاڵه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی نایاب له نێوان ئوردن و میسر و عێراق درووست بووه و ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی‌یان ده‌كات.