كاتی گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیان بۆ كوردستان ئاشكرابوو


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ دووشەممە یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان لە وڵاتی سعودیەوە دەگەنەوە شاری هەولێر.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سبەی دووشەممە ١٨ ی تەمووز ٢٠٢٢ یەكەمین كاروانی حاجیانی كوردستان دەگەنەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرو ژمارەیان ٢٠٠ حاجی پارێزگای ھەولێرە، فرۆكەكە لەشاری جەدە كاتژمێر ٨ بەیانی بەرێدەكەوێ و كاتژمێر ١١ ی بەیانی دەگاتەوە ھەولێر".

وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەكردووە "گەشتەكان بەردەوامیان دەبێت تاوەكو ڕێكەوتی ٢٤ ی تەمووز سەرجەم حاجیانی كوردستان دەگەنەوە ھەرێمی كوردستان".



PM:08:46:17/07/2022