ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی تەموزی ٢٠٢٢ هەپەگە ڤیدیۆی ساتی خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکیای لە سنوری قەزای ئامێدی بڵاوکردەوە.
هێزەکانی پاراستی گەل - هەپەگە ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی تورکیای بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ناوچەی نیرۆو رێکان سەر بە ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی لەلایەن گەریلاکانەوە خراوەتەخوارەوە.