ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەرزار كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٥٥ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٦٨٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لە عێراق كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٠٩ هەزار و ٦٤١ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٢٧٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار و ٣٠١ كەسیان چاكبوونەتەوە.