ئەیوب وەرتی، پەیامنێرەكەی كەی ئێن ئێن ئازادكرا


كەمێك لەمەوبەر ئەیوب وەرتی، پەیامنێرەكەی كەی ئێن ئێن لەشاری هەولێر بە كەفالەت ئازادكرا.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمشەو ئەیوب وەرتی، پەیامنێرەكەی كەی ئێن ئێن ئازادكرا بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادكرا، ئەمەش دوای دروستكردنی چەندین فشار و ناڕەزایی بۆ ئازادكردنی.

ئەمڕۆ ئەیوب وەرتی، پەیامنێرەكەی كەی ئێن ئێن كە لەلایەن پزیشكێكی جوانكارییەوە سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو، لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستبەسەركردنی بۆ دەركرا، كە ئەوەش پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنووسی بوو.



PM:08:33:18/07/2022