وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما ڕاگەیەندرا

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، کە سبەینێ چوارشەممە کۆتا کاریگەری شەپۆلی گەرمای بەتین دەبێت لە هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت. 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ چوارشەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و لە ھەندێ ناوچەشدا کە ئەمڕۆ نزمبوونەوەیەک ھەبووە بەراورد بە ئەمڕۆ سبەی بەرێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن، ( سلێمانی ٤٣ بە ٢٨، ھەولێر ٤٤ بە ٢٩ پلە، دھۆک ٤٤ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٧ پلە، کەرکوک ٤٦ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٨ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٧) پلە دەبێت.   

بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، بەگشتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لەسەر زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە، جگە لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.   


AM:09:40:19/07/2022