رێكخراوه نێودەوڵەتییەكان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ئێزدیه‌كان ده‌كەن
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی‌و رێكخراوی یونیسێف‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و مانگی سووری عێراقی و ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئیدانەی هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر كوردانی ئێزیدی دەكەن.
وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌یان به‌كۆی ده‌نگ به‌یننامه‌یه‌كیان ده‌ركردو تێیدا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ شه‌هیدكردن و ئاواره‌كردنی هه‌زاران هاووڵاتی عیراق، له‌لایه‌ن چه‌كدرانی تیرۆرستی داعشه‌وه، كه‌زۆربه‌یان له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانن وه‌ك ئێزدیه‌كان و شه‌به‌ك و مه‌سیحیه‌كان كه به‌هۆی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعشه‌وه بۆ سه‌ریان ماڵ و حالیان به‌جێهێشتووه‌و ئاواره‌بوون.
هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و زوڵم زۆربه‌یان كردووه كه ده‌رهه‌ق به كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی عیراق ده‌كرێت، له ناویاندا مه‌سیحیه‌كان و ئێزدی و شه‌به‌ك و هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عیراق كراوه كه یه‌كگرتووبن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژی و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌رهه‌ق عیراقیه‌كان ده‌كرێت.
ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نیگه‌رانیی خۆی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ره‌وشی خراپی منداڵه كورده ئێزدییه‌كان و گیانله‌ده‌ستدانی 40 منداڵ به‌هۆی كاری توندوتیژیی چه‌كدارانی داعش و ڕاگواستن و برسێتی و تینوێتییانه‌وه.
هاوكات، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی داعشی كرد بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان و رایگه‌یاند: ئه‌و ئێزدیانه‌ی په‌نایان بردوه‌ته چیاكان‌و ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له سه‌ر نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ست بێ ئاویی و بێ نانیی و بێ ده‌رمانییه‌وه، ده‌ناڵێنن و داوای له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به هانایانه‌وه بچن و رزگاریان بكه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی یونیسێف، ئه‌و خێزانانه‌ی له‌تاو توندوتیژی هه‌ڵهاتوون، پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی و فریاگوزاریی به‌په‌له هه‌یه كه له‌نێویاندا 25 هه‌زار منداڵ هه‌ن و له چیاكانی ده‌وروبه‌ری شه‌نگال گیریان خواردوه.
مانگی سوری عێراقیش ئاشكرای كرد: چه‌كدارانی داعش، سه‌دان ژن و كچی مه‌سیحی و ئێزدییان ڕفاندوه و له بازاڕێكی موسڵ وه‌كو كۆیله‌ی نمایشیان كردون.
روانگه‌ی مافی مرۆڤی عێراقیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی زوممار و شه‌نگال، 30 هه‌زار خێزانی ئێزدیی دانیشتوی ئه‌و 2 شاره به‌ره‌و چیای شه‌نگال هه‌ڵاتوون و له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراون و ژیانیان له مه‌ترسیدایه و داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه مرۆییه‌كانی جیهان كرد، بۆ رێگرتن له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی، به هانای ئاواره ئێزدییه‌كانی چیای شه‌نگاله‌وه بچن.
PM:05:42:06/08/2014