بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، سێ پێشنیار خراونەتەڕوو


پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ پێشنیاز ئاشكرا دەكات كە لەكۆبوونەوەكانی حیزبەكەی لەگەڵ یەكێتی تاوتوێكراون بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار.  

چیا تەیمور، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی عیراقییەی راگەیاندووە، ئاماژە هەیە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە و گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كاندیدكردنی كوردێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "سێ پێشنیاز هەیە بۆ چارەسەی كێشەكە، یەكێكیان لەلایەن یەكێتییەوە خراوەتەڕوو بۆ دەستبەرداربوون لە سەرجەم پۆستە سیادییەكان لە حكومەتی فیدراڵی داهاتوو لە بەرامبەردا كاندیدەكەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەم ئەو پۆستە وەربگرێت، پارتیش هەمان پێشنیاری هەبووە كە دەستبەرداری سەرجەم پۆستەكان بێت لەبەرانبەر سەركەوتنی رێبەر ئەحمەد".  

چیا تەیمور وتویەتی "پێشنیاری سێیەم داواكاری پارتی لەخۆگرتووە كە بەرهەم ساڵح دەستبەرداری كاندیدكردنەوە بێت لە بەرامبەردا ئەو دوو لایەنە كاندیدێك لە نێو سەربەخۆكان پێشكەش بكەن".  



PM:11:16:19/07/2022