سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر بۆردوومانەکەی زاخۆ هاتە دەنگ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەبلوسی لەسەر بۆردوومانەکەی تورکیا بۆسەر شوێنێکی گەشتیارەی زاخۆ هاتە دەنگ، بەڵام تائێستا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بێدەنگن.

 

محەمەد حەبلوسی لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سنوری زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەت دەکات رێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر و هەموو رێگایەک بەکاربهێنێت بۆ پاراستى خەڵک و وڵات.

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکەن 

 

محەمەد حەلبوسى لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی رایگەیاند، نابێت عێراق گۆڕەپانێکى کراوە بێت بۆ یەکلایکردنەوەى ناکۆکى هەرێمى و ململانێی دەرەکى و عێراقییەکانیش بە خوێن باجەکەى بدەن.

 

 



PM:06:28:20/07/2022