گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا

‌وێنە.. ئەرشیف
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ  لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە کاتی مەلەکردندا خنکا، کە تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. 

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای کەلار لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکاوە و تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کەلار لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گەنجە دانیشتووی ناحیەی رزگارییە و ناوی (شەهاب ئەحمەد)ە و لەدایکبووی ساڵی (١٩٩٨)ە. 

بەپێی ئەو ئامارەی کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، لە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵ، ئەمە چوارەم ڕووداوی خنکانە لە رووباری  سیروان ڕووبدات. 


PM:07:20:21/07/2022