ئەندامێكی لیژنەی دارایی: خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕانكاری بەسەردادێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێـت" شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەرانیش یەكسانی لە نێوان موچەی وەزارەتەكانی حكومەتدا دێنیتە كایەوە". 

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بە (فوڕات نیوز)ی ڕاگەیاند" گۆڕانكاری لە سیستەمی مووچەدا دەكرێت و خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران یەكسانی لە نێوان مووچەی وەزارەتەكانی حكومەتدا دێنیتە كایەوە". 
ئەوەشی خستەڕوو: گۆڕانكارییەكە چەندین سوودی دەبێت، وەك بەدیهێنانی جۆرێك لەدادپەروەریی لەدابەشكردنی موچەو ئاسانكردنی پڕۆسەی گواستنەوەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەكاندا، ئەوە جگەلەوەی سودی ئابورییشی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەكەیان چاوەڕێی ئەوە دەكات كە خشتەی نوێی موچەی بەدەستبگات بۆئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بكات‌و سەرنجی خۆی لەسەر بدات و ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵیی لەو ڕێگایەوە دەتوانێت موچەخۆری بندیوارو فرەموچەش ئاشكرابكات.


AM:10:35:23/07/2022