ئەمڕۆ شەممە، دەربارەی
ئەو زەوی و موڵکانەی پێشتر بە گرێ بەست بە پیشەوەران درابوو پارێزگاری هەولێڕ
بڕیاری دا،" جارێكی دیكه ناخرێنه‌وه زیادكردنی ئاشكرا، به‌ڵكوو هه‌موو سێ ساڵ جارێك
به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م، كرێی موڵكه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان دیاری ده‌كرێت".
دەقی ناوەرۆکی
بڕیارەکەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:
ئه‌و زه‌وی و
موڵكانه‌ی پێشتر به‌پێی گرێبه‌ستێك به پیشه‌وه‌ران
دراون، جارێكی دیكه ناخرێنه‌وه زیادكردنی ئاشكرا، به‌ڵكوو هه‌موو سێ ساڵ جارێك
به‌پێی بارودۆخ و سه‌رده‌م، كرێی موڵكه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.
ئەوەش دوای وەرگرتنی
ڕای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی
هەرێم، لەسەر بڕگەی سێیەمی مادەی 23ی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021، سەبارەت بە فرۆشتن
و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، هەموو ئەو پیشەوەرانەی، کە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی،
یاخود شارەوانییەکانەوە مۆڵەتی کاریان پێ دراوە و بەبێ زیادکردنی ئاشکرا زه‌وییان
لە حکوومەت وەرگرتووە و کردوویانە به کارگە، یاخود لە موڵکی دەوڵەتدا کرێنشینن و
بەردەوامن لەسەر پیشە و کاری خۆیان، بەپێی ئەو گرێبەستەی، کە یەکەمینجار لەنێوان ئەوان
و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکوومەتدا كراوە، هیچ پیشەوەرێک یان خاوەن کارگەیەک
جارێکی دیكه ئەو موڵکەی له ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرتووه و کرێنشینە تێیدا، یان ئەو زه‌وییه‌ی
کە پێی دراوە و کردوویەتی بە کارگە، ناخرێتەوە زیادکردنی ئاشکرا…