فەرماندەكانی توركیا لەسەر بارودۆخی‌ هه‌رێم كۆبوونەوە

ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی وشكایی بلوزی ئاكار و فەرماندەی هێزەكانی جاندورمە سەرڤەت یورك‌و هاكان فیدان راوێژكاری میتی توركیا، بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و شه‌ڕی‌ داعش تاوتوێده‌كات.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ دوای كۆبوونەوەكە كە سەعاتێك‌و نیوی خایاند، داودئۆغڵو رایگەیاند "ئاسایشی ناوچەكە بۆ توركیا زۆر گرنگە‌و لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە هەنگاوەكانی توركیا بۆ ئایندە كراوە هەروەها  بەوردی باس لەرەوشی بارودۆخی ناوچەكە كراوە".

 ئۆغڵو وتیشی "بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە ئێستا ئەنقەرە لەگەڵ هەموو لایەك لە پەیوندی دایە و هەوڵەكانی خۆی لەو باریەوە خستۆتەگەڕ."

هاوكات ئاژانسه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ "دوای كۆبوونەوەكە هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكرانەكراوە بەڵام ئەوە ئاشكرابووە كە كۆبوونەوكەی ئەمرۆ تایبەت بووە بە تاوتوێكردنی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ قەزای مەخمور و رەوشی هەرێم و عێراق".

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ "دوای رووداوەكانی قەزای مەخمور، توركیا دەستی بەجولە كردووە ئەو كۆبوونەوەیەش یەكەمین هەنگاوی توركیایە، بەرەو هەنگاونانی زیاتر بۆ ئایندە".



PM:02:22:07/08/2014